خەباتی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازان، ئاسۆی ڕزگارییە.

لەگەڵ گەشە و پێگەییشتنی هزری کۆمەڵگای کوردی و ئاستی وشیاریی نەتەوەیی و تێکنۆلۆژی و مۆدێرنیتە و تەنانەت پۆست مۆدێرنیتەش، هاوکات خواستی نەتەوەیی کۆمەڵگای کوردستان هۆکاری گۆڕانکاری هزری و لۆژیکی و بیر کردنەوەی تاکی کوردییە و لە هەمان کاتیش دا کورد بە مۆراڵی سەروشتی خۆی کە پێم وایە زێدە ڕەوی نییە بڵێم کورد و سروشت تەواو کەری یەکن بۆ ژینگەیەکی چەلەنگ و سەرکەش لە جیهانی بێدادگەری و چەوسانەوە کە بە درێژایی مێژوو هێچ هێزو و پیلان و کوشتارێک نەیتوانیوە کورد بە چۆک دابێنێ سەرەڕای هەموو ناکۆکی و ناتەباییەکی ناو ماڵی کورد بەڵام دەبینین کە کورد ئێستاش هەر نەتەوەیەکی سەرزیندوو و سەربەرزترە لە قەندیل و چیاسەرکەشەکانی کوردستانی داگیرکراو بە بەرزی ئاسمان …

دروست بوونی قەیران یان ڕەنگە جوانترە بڵێم چێ کردنی قەیران لە شوناسی نەتەوەیی و هەموو ئەو تەنگژە و ئاڵۆزیانە لەمەر ناسنامەی نەتەوەیی لە سیستممی کۆلۆنیالیزمی نوێ و تەنانەت پۆست کۆلۆنالیزمی جیهانی کە کوردستانی بە کردەوە کردە دیلی ئەو تەوقەی لە ڕێگای داگیرکەرانی کوردستان وەک وڵاتێکی کۆلۆنی و لە لایەکی تریش ڕیبازی کلاسیکی پێشنەگانی خەبات لە رابردوودا هۆکاری سەرەکی ئەو سەرلێ شێواویە و دروست بوونی قەیرانی شوناسی نەتەوەیی و دوو دڵی لەمەر ڕاستییەکان و ڕەوتی خەباتی و شێوازەکانی و داواکاری کۆمەڵگای کوردی وەک نەتەوەیەکی داگیر کراو و قەیراناوی لە ڕابردوودا وای کردبوو کە کورد خۆی نەناسێ وەک نەتەوەیەک و بە چەواشەکاری مێژوو و پیلانی داگیرکەرانی کوردستان گشت رەهەندی ئەو ناسنامەیە تاپۆی خۆیان بکەن لەو جوغرافیا جەعلیەی پێ دەگوترێ ئێران.

بە تێپەر بوونی زەمەن و خوێندنەوەی مێژوو و بەهەند وەرگرتنی ئەزموونەکانی وردە وردە چینی هەژار و مام ناوەندی کۆمەڵگابە خەسارناسی ڕەوتی خەباتی ڕابردوو لە لایەک و لە لایەکی تریش بە تێگەییشتنی لە ژینگەی سیاسی و داهاتوو و چارەنووسی نەتەوەکەی لە گۆڕەپانەکەدا ڕێبەری جوڵانەوەی سەربەخۆییخوازی و شوناس و ناسنامەی نەتەوەیی دەکەن کە لە ئێستا دا ئاڵترناتیڤی هەر چەمک و ڕیبازێکی کلاسیکی خەباتە کە بە ڕواڵەت ناتوانێ چیتر لە کوردستان ئابدەیت و بە ڕۆژ ببێتەوە بە جۆرێ کە پێشتر ئاماژەم پێ کرد بۆتە بەشێک لەو قەیرانەو هاوکات بۆش بوون لە پێشکەوتن و هاوتەریب نەبوون لە گەڵ خواستی کۆمەڵگا و داهاتووی ژینگەی سیاسی کوردستان کە زیاتر خوازیارانە یان ناخوازیارانە خزمەت بە نەیاران و یەکپارچەیی جوغرافیای وەهمی و دەستە مۆی بیری پان ئێرانیزمەکان و بە هێز کردنی ئەو قەیرانە لە کوردستان دەکات بە بێ ئەوەی هێچ دەستکەوتێکی سیاسی و مەعنەوی بۆ نەتەوەی کورد دەستەبەر کردبێت.

هەر بۆیە دەبین بە مەبەستی خزمەت و ڕزگاری یەکجاری نەتەوەی کورد ڕەوتی سەربەخۆییخوازیی کە هەلقۆلاوی دەروونی تاک بە تاکی کۆمەڵگای کوردستانە بە تێپەر کردنی قۆناغی ڕێبەری بزاڤەکان لە لایەن ئاغا و شێخ و مامۆستایانی ئایینی، زانستانە بە پێی تاریف و واتای ڕامیاری بەرەو سەربەخۆیی و رێبەری کۆمەڵگای کوردی هەنگاو دەنێت و بێ گۆمان ئەو قامچییە ئەسپی سەربەخۆیی و بە دەوڵەت بوون بەرەو ئاسۆ تاو دەدات.

هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە ئێستادا بۆ داهاتوو ڕیبەری و پێشنگایەتی نەتەوەکەی دەکات لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان چون هیچ دەرەتانێک نییە بێجگە لە سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی بە پشت بەستن بە ئیرادە و خواستی سیاسی ١٨ ملیۆن کورد کە گەورەترین و بەهێزترین چەکی سەربەخۆییخوازانە لە پێناو ڕزگاری و ڕاودونانی داگیرکەرانی کوردستان لە خاکی پیرۆزی کوردستان بە یەکریزی و کۆدەنگی سیاسی و پرۆژە و ستراتژی نەتەویی و دیپلۆماسی کارا و لێزانانە بەرەو ئامانجە بەرزەکانی هەنگاو دەنێت و کوردیزم بە کردەوە هەوێنی ئەو خەباتە شێڵگێر و ڕەوایەیە کە تاکی کورد دەگەێنێتە ئامانجی سەرەکی خۆی واتە سەربەخۆیی و دەوڵەت نەتەوەی کوردی.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووتَرا گَمَه، میرزا کوچیک خانا!
بابەتی دواترساڵڕۆژی کارەساتی ئەنفال

4 کۆمێنتەکان

Leave a Reply

تاریخ کوردی و میلادی
نوێترینەکان
لە وڵاتی بریتانیا کۆبوونەوەیەک لە لایەن ڕێکخراوی کورد فۆر لەیبە و کوردیش پڕۆگرێس و بە هاوکاری دەم پارتی بەڕێوە چوو سمینارێک لە ژێرناوی دیاسپۆرای کورد و جوو لە پارلمانی بریتانیا بەڕێوە چوو. پەیامی سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان بەیانیە، بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: هێرشی مووشەکی بۆ سەر بارەگاکانی پارتی ئازادیی کوردستان مەحکووم و شەرمەزار دەکەین. پشتیوانیکردن لە ڕۆژئاوا ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانییە, بەیاننامەی هاوبەشی ٧ حیزبی کوردستانی. لایەنە سەربەخۆییخوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوای مانگرتنی سەرتاسەریی لە ڕۆژهەڵات دەکەن پرۆفیسۆر دوکتور گوڵمراد مرادی، ڕووناکبیر، نووسەر، وەرگێڕ و لێکۆلەری گەورەی کورد کۆچی دوایی کرد پەیامی ئاشتیاکۆ پوورکەریم سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بۆ پێڕەوانی ئایینی یارسان بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی قەوەڵتاس بەیاننامەی هاوبەشی پێنج لایەنی سەربەخۆییخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پێوەندی بە ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە تاران، ئیسفەهان، مەشهەد، شیراز، کرماشان، هەمەدان، ئەهواز و ناوچە و شارەکانی دیکە. ئاشتیاکو پوورکەریم پیرۆزبایی لە بەرهەم ساڵح دەکا بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان دۆسۆڵدۆرفی ئاڵمان: سمینارێک لە سەر مافی مرۆڤ و نەتەوە خاک داگیرکراوەکانی ناو ئێران بە بەشداریی مەسعوود پژووهی ئەندامی ڕێبەریی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بێرمینگهام: لە لایەن ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد کۆڕێک بۆ ئاشتیاکۆ پوورکەریم سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان، ڕێکخرا پارلمانی بریتانیا ، کۆبوونەوەیەک بۆ نەتەوەکانی کورد، عەڕەبی ئەحوازی و بەلووچ . پێشانگای کتێب لە پاریس، لە لایەن دامەزراوەی “کل العرب” بە بەشداریی ئاشتیاکۆ پوورکەریم سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان پەیامی ئاشتیاکۆ پوورکەریم ، سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە بۆنەی جەژنی خاوەنکار