بوومەلەرزە/ بە هۆی دەسەڵاتی داگیرکەری تورکیەوە ئاماری راستەقینەی کوژراوان بەردەست نییە و باکوور و ڕۆژاوای کوردستان پێویستیان بە هاوکارییە

ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەی 6ـی فێوریە لە رۆژاوای کوردستان و سووریە هەزار و 500 کەسی تێپەڕاند.
بە پێی هواڵە نافەرمیەکان ژمارەی گیانلەدەستدان لە رۆژاوای کوردستان و سووریە گەیشتووەتە هەزار و 580 کەس و سێ هەزار و 548 کەسی دیکەش بریندار بوون.
هاوکات بە پێی هەواڵی هەواڵدەییەکانی سەر بە تورکیە،  ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بوومەلەرزەی 6ـی فێوریەوە لە باکووری کوردستان و تورکیە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە دوو هەزار و 921 کەس.
تا ئێستا سەروو 7 هەزار کەس لەژێر داروپەردووی باڵەخانەکان رزگارکراون و زیاتر لە  14 هەزار کەس لە باکووری کوردستان و تورکیە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە بریندار بوونە.
لە تەواوی ناوچەکەدا، بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، سەروو پێنج هەزار و 600 باڵەخانە و خانوو بەهۆی بوومەلەرزەکەوە رووخاون.
رۆژی دووشەممە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.7 پلەی ریشتەر شاری مەڕەشی باکووری کوردستانی هەژاند و زۆربەی ناوچەکەی گرتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبە هۆی بوومەلەرزەوە زیاتر لە ١٢٠٠ کەس لە باکوور و ڕۆژاوای کوردستان گیانیان لە دەستداوە و هەزاران کەس بریندارن
بابەتی دواترنامەیەکی مێژوویی لە میرزا کووچک خان جەنگەڵی بۆ سماییل ئاغای سمکۆ

Leave a Reply

تاریخ کوردی و میلادی
نوێترینەکان
لە وڵاتی بریتانیا کۆبوونەوەیەک لە لایەن ڕێکخراوی کورد فۆر لەیبە و کوردیش پڕۆگرێس و بە هاوکاری دەم پارتی بەڕێوە چوو سمینارێک لە ژێرناوی دیاسپۆرای کورد و جوو لە پارلمانی بریتانیا بەڕێوە چوو. پەیامی سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان بەیانیە، بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: هێرشی مووشەکی بۆ سەر بارەگاکانی پارتی ئازادیی کوردستان مەحکووم و شەرمەزا... پشتیوانیکردن لە ڕۆژئاوا ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانییە, بەیاننامەی هاوبەشی ٧ حیزبی کوردستانی. لایەنە سەربەخۆییخوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوای مانگرتنی سەرتاسەریی لە ڕۆژهەڵات دەکەن پرۆفیسۆر دوکتور گوڵمراد مرادی، ڕووناکبیر، نووسەر، وەرگێڕ و لێکۆلەری گەورەی کورد کۆچی دوایی کرد پەیامی ئاشتیاکۆ پوورکەریم سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بۆ پێڕەوانی ئایینی یارسان بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی ... بەیاننامەی هاوبەشی پێنج لایەنی سەربەخۆییخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پێوەندی بە ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە تاران، ئیسفەهان،... ئاشتیاکو پوورکەریم پیرۆزبایی لە بەرهەم ساڵح دەکا بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یە... دۆسۆڵدۆرفی ئاڵمان: سمینارێک لە سەر مافی مرۆڤ و نەتەوە خاک داگیرکراوەکانی ناو ئێران بە بەشداریی مەسعوود پژووهی ئەندامی ڕێ... بێرمینگهام: لە لایەن ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد کۆڕێک بۆ ئاشتیاکۆ پوورکەریم سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان، ڕ... پارلمانی بریتانیا ، کۆبوونەوەیەک بۆ نەتەوەکانی کورد، عەڕەبی ئەحوازی و بەلووچ . پێشانگای کتێب لە پاریس، لە لایەن دامەزراوەی “کل العرب” بە بەشداریی ئاشتیاکۆ پوورکەریم سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی... پەیامی ئاشتیاکۆ پوورکەریم ، سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە بۆنەی جەژنی خاوەنکار