كۆمه‌ڵێك باخدارانی پارێزگای ورمێ لە ڕۆژی شه‌ممه ١١ی مانگی به‌فرانبار،له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ناڕه‌زایه‌تییان له ئاست كێشه و ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م جووتیاران و به‌تایبه‌ت باخداران ده‌ربڕی.
باخدارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاند: له مانگه‌كانی وه‌رزی چنینی سێ‌و هه‌موو ساڵێك تووشی سه‌دان كێشه و گرفت ده‌بن و سه‌ره‌ڕای چه‌ندین جار دەربرینی ناڕه‌زایه‌تی لە لایەن کاربەدەستان و ڕژیم هیچ هاوکاری و سەرنجێک به داخوازییه‌كانیان نه‌دراوه‌ته‌وه. جێی سەرنجە کە تێچوی هەر کیلۆ سێ‌و بۆ بەرهەمهێنان ٥،٥٠٠ تەمەنە بۆ باخەوانەکان کە بە ٥.٠٠٠ لێیان دەکردرێتەوە کە زیان زۆری باخدارەکانی لێ کەوتوەتەوە.