هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: یادی ١٠ ساڵەی دامەزرانی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان پیرۆز بێ.

بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی لە ڕێبەرایەتی و ئەندامان و لایەنگرانی بزوتنەوەکەتان بە تایبەتی و سەرجەم گەلی کورد بە گشتی،بەردەوامی و سەرکەوتنتان لە خەبات و تێکۆشان لە پێناو گەیشتن بە ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان بۆ بە ئاوات دەخوازین.
بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان لە کاتێک دا دە ساڵ بە سەر تەمەنی دامەزرانی دا تێپەڕ دەبێ، کە گەلی کورد لە باشووری کوردستان یادی ٣١ ساڵەی ڕاپەڕینە مەزنەکەی بەهاری ١٩٩١ بەرز ڕادەگرێ.
هەستکردن بە بەرپرسیاریەتیی مێژوویی و ڕەوشی هەنووکەیی کوردستان و دۆخی هەستیاری ناوچەکە وا دەخوازێ کە نەتەوەی کورد زیاتر بەرەو یەکڕیزی و یەکدەنگی بڕوا و یەکگرتووانە هەنگاو بۆ یەکخستنی ناو ماڵی کورد باوێ، بۆیە لەم سۆنگەیەوە هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە ئەرکی خۆی دەزانێ داوا لە گشت لایەنە سەربەخۆییخوازەکانی کوردستان بکا تاکوو لە ژێر چەتری پلاتفۆرفێکی هاوبەشی نیشتمانیدا کۆببنەوە.
جارێکی دیکە دەیەمین ساڵرۆزی دامەزرانی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان لە هەموو لایەک پیرۆز بێ .
هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
١٤ی ڕەشەممەی ٢٧٢١ی کوردی
٥ی مارسی ٢٠٢٢ی زایینی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply