سهعدی شامی جێگری سهرۆكوهزیرانی لوبنان بەفەرمی موفلیسبوونی وڵاتەکەی رایگهیاند.
سهعدی شامی لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمێ دا ئاماژەی بەوە کرد کە لوبنان لە ساڵی ٢٠١٩ وە دوو چاری قەیرانێکى ئابوری قورس بووە و هەموو رێگایەکی ئابوریان بەکارهێناوە بۆ پاراستنى وڵاتەکەیان لەو قەیرانە، بەڵام دواجار ئەوەى نەیاندەویست دوچارى بن دوچارى بوون.
سەعدی شامى لە وتارەکەی دا ئاماژەی بەوە کرد کە بانکی ناوەندی لوبنان وەرشکەستە بووە، بەڵام جەختیکردەوە هەموو هەوڵێک دەدەن کاریگەرییە ئابوری و داراییەکانى لەسەر هاوڵاتیان کەمتر بێت و هەژمارەکان بەشێوەیەکى سوو دابەش بکرێن بەسەر خەڵک و کۆمپانیاو گروپەکاندا”
هەروەها جێگری سەرۆک وەزیرانى لوبنان ئەوەشى خستەڕوو کە لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتى لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەى هاوکاری وڵاتەکەى بکرێت و ئومێد هەیە بەم نزیکانە بگەنە رێککەوتن بۆ دەرباز بون لم دۆخەی تێیدان.
لە ماوەى ئەم چەند ساڵەدا لوبنان بەدەست قەیرانى ئابوریی و سیاسی و ئەمنییەوە دەناڵێنێت و بەتایبەت قەیرانى ئابوری وایکردوە چەندین کۆمپانیاو سەرمایەداری ئەو وڵاتە وەرشکەستە و مایەپووچ بوونی خۆیان ڕاگەینن، و ئاستى هەژاری و بێکاری رۆژ بەرۆژ رووی لە زیاد بوندایە