هونەرمەند قادر سەیاحی کۆچی دوایی کرد.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی خاکەلێوەی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی واتە ١٧ی ئاوریلی ٢٠٢٢ی زایینی هونەرمەندی کورد قادر سەیاحی لە تەمەنی ٧٩ ساڵی لە شاری خۆی سەر بە ئوستانی ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی جەڵتەوە کۆچی دوایی کرد.

قادر سەیاحی ساڵی ٢٦٤٤ی کوردی واتە ١٩٤٤ی زایینی لە شاری مهاباد لە دایکبووە، ئاوازدانەر، ژەنیاری کلارنێت و گۆرانیبێژ بوو و زیاتر لە 50 ساڵ چالاکیی هونەری هەبوو.

گۆرانییەکانی “یادم بکە”، “هەرتۆی قسەی عیشقم”، “گوڵی مهابادی” و “مەستی ئەوین” لە دیارترین بەرهەمەکانین. هۆگرانی قادر سەیاحی دەڵێن، قادر سەیاحی بەرهەمی زۆری نەبوو.

تەرمی قادر سەیاحی ئەمڕۆ دووشەممە گۆازرایەوە شاری مهاباد و لە بەشی تایبەت بە ناودارانی گۆڕستانی بداغ سوڵتانی مهاباد بەخاک سپێردرا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوولە یادی کۆچی ئەستێرەیەکی شیعر و ئەدەب موحەممەد شیخوالئیسلامی موکری ناسراو بە هیمن 
بابەتی دواترهاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: بێدەنگی بەرانبەر بە هێرشی ڕژیمی داگیرکەری تورکیە بۆ سەر خاکی باشووری کوردستان لە پێناوی چی دا؟

Leave a Reply