ئاڵمان/ خۆپێشاندانی دژ بە داگیرکاریی بەلووچستان بە بەشداری هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان

ڕۆژی ۱۴ی ئاگۆستی ساڵی ۲۰۲۲ی زایینی  لە وڵاتی ئاڵمان بەشێک لە حیزبەکانی بەلووچستان لە بەردەم سەفارەتی پاکستان خۆپیشاندانێکیان بەڕێوە برد.

ئەو خۆپێشاندانە کە لە بەردەم سەفارەتی پاکستان لە فرانکفۆرتی ئاڵمان بەڕێوەچوو، لە لایەن بزوتنەوەی ئازادیی بەلووچستان ڕێکخرابوو.

هەئیەتێکی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە سەرپەرەستیی مەسعوود پەژووهی، ئەندامی ڕێبەریی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لەو خۆپیشاندانەدا بەشداریان کرد و پشتیوانی خۆیان لە بزووتنەوەی ئازادی خوازیی بەلوچستان ڕاگەیاند.

جێگای ئاماژەیە ئەمڕۆ ساڵڕۆژی سەربەخۆیی وڵاتی پاکستانە کە بەشێک لە خاکی بەلووچەکانی داگیرکرادووە و ڕێکخراوە بەلووچستانیەکان لە ئەمڕۆدا گرنگیان دا بە سەربەخۆ بوونی بەلووچستان و لەو خۆپیشاندانەدا ویست و داخوازیەکانی خۆیان بۆ سەربەخۆ بوونی بەلووچستان پێشکەش کرد و هاوکات دژی داگیرکاریو پاکستان ناڕەزایەتیان دەربڕی.

لەو کۆبوونەوەیە دا پەیامی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە لایەن مەسعوود پەژوهیەوە پێشکەش کرا کە دەقی پەیامەکە بەم چەەشنە بوو:

دیارە ئێمە وەکوو نەتەوەی کورد لە ئێش و ئازاری نەتەوەی بەلووچ ئاگادارین و ئەوەش دەزانین کە زۆر نەتەوە لە جیهاندا وەزعی وەکوو وەزعی ئێمە وایە.

ئێمە لە باروودۆخی داگیرکراویدا بەسەر دەبەین و نەتەوە داگیرکەرەکان هەوڵ دەدەن ئێمە بتاوێننەوە و لە ڕیشە دەرمان بێنن، بەڵام ئەوان نازانن ئێمە ڕیشەمان لە سەر خاکمان چەقیوە و لەسەر ئەو خاکە ڕواوین.

تا ئەو کاتەی کوردستان و بەلووچستان لە مێشکی ئێمەدا زیندووە ئێمەش هەین و زیندووین و هەوڵ دەدەین زیندوو بمێنین.

گرنگیەکی تایبەتی هەیە لە سەردەمی خۆمان بە ڕوونی تێبگەین و ئاگادار بین.

ئێمە لەسەردەمێکدا دەژین کە جیهان بە شێوازێکی زۆر توند بەرەو گۆڕانکاریەکی گەورە هەنگاو داوێ.

ئێمە لە مێژوودا زۆر جار تووشی ژینوساید هاتووین، بەڵام ئەم ژینوسایدەی کە لە ساڵەکانی داهاتوو لە ئێمە دەکرێت یەکسەر لە ڕیشە دەرمان دێنێت و دەبێت ئاگاداری بین، و تەنیا ڕێگاچارەمان بۆ بەرەنگار بوونەوە لەگەڵی سەربەخۆیی و هەروەها دامەزراندنی دەوڵەتی نەتەوەییە.

ئێمە لە ڕاستیدا لە پێویستیەکی مێژوویی و ئێستایی دا بەسەر دەبەین. پێویستی مێژووییە کە هەموو نەتەوەکانی جیهان کە هیچ جێگایەکی تایبەتیان نیە لە جیهاندا و بە شێوازێکی ڕاستەوخۆ لە پەراوێز خراون پێکەوە لە هاوپەیمانیەکی گرنگ دا بەشداری بکەن و هاوخەم و هاوسۆزی یەکتر بن.

بۆیە ئێمە بەم بۆنەیەوە هاوپەیمانی و هاوخەمی خۆمان بۆ نەتەوەی بەلووچ ڕادەگەیەنین و هیوادارین پێکەوە بتوانین خۆمان ئامادە بکەین و خۆمان ڕێکخەین کە لەگەڵ داگیرکەرانی کوردستان و داگیرکەرانی بەلووچستان بەرەوڕوو ببینەوە تا بتوانین دەوڵەتی سەربەخۆی خۆمان ڕاگەیەنین.

پەیامی هاوپەیمانی لە گەڵ پێشوازیی بەلووچەکان بەڕەوڕوو بوویەوە و دواتر  بە چەندین پەیام و وتنەوەی دروشم و ڕێپێوان کۆتایی بە خۆپێشاندانەکە هات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوومزگین ئایدین ناسراو بە ڕووناک ژنە نووسەری خەڵکی دیاربەکر، دوای سی ساڵ زیندان کران، ئازاد کرا
بابەتی دواترپەیامی پیرۆزبایی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە بۆنەی١٦ی ئاب و حەفتاوشەشەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی پارتی دێموکراتی کوردستان

4 کۆمێنتەکان

Leave a Reply

تاریخ کوردی و میلادی
نوێترینەکان
لە وڵاتی بریتانیا کۆبوونەوەیەک لە لایەن ڕێکخراوی کورد فۆر لەیبە و کوردیش پڕۆگرێس و بە هاوکاری دەم پارتی بەڕێوە چوو سمینارێک لە ژێرناوی دیاسپۆرای کورد و جوو لە پارلمانی بریتانیا بەڕێوە چوو. پەیامی سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان بەیانیە، بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: هێرشی مووشەکی بۆ سەر بارەگاکانی پارتی ئازادیی کوردستان مەحکووم و شەرمەزار دەکەین. پشتیوانیکردن لە ڕۆژئاوا ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانییە, بەیاننامەی هاوبەشی ٧ حیزبی کوردستانی. لایەنە سەربەخۆییخوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوای مانگرتنی سەرتاسەریی لە ڕۆژهەڵات دەکەن پرۆفیسۆر دوکتور گوڵمراد مرادی، ڕووناکبیر، نووسەر، وەرگێڕ و لێکۆلەری گەورەی کورد کۆچی دوایی کرد پەیامی ئاشتیاکۆ پوورکەریم سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بۆ پێڕەوانی ئایینی یارسان بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی قەوەڵتاس بەیاننامەی هاوبەشی پێنج لایەنی سەربەخۆییخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پێوەندی بە ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە تاران، ئیسفەهان، مەشهەد، شیراز، کرماشان، هەمەدان، ئەهواز و ناوچە و شارەکانی دیکە. ئاشتیاکو پوورکەریم پیرۆزبایی لە بەرهەم ساڵح دەکا بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان دۆسۆڵدۆرفی ئاڵمان: سمینارێک لە سەر مافی مرۆڤ و نەتەوە خاک داگیرکراوەکانی ناو ئێران بە بەشداریی مەسعوود پژووهی ئەندامی ڕێبەریی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بێرمینگهام: لە لایەن ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد کۆڕێک بۆ ئاشتیاکۆ پوورکەریم سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان، ڕێکخرا پارلمانی بریتانیا ، کۆبوونەوەیەک بۆ نەتەوەکانی کورد، عەڕەبی ئەحوازی و بەلووچ . پێشانگای کتێب لە پاریس، لە لایەن دامەزراوەی “کل العرب” بە بەشداریی ئاشتیاکۆ پوورکەریم سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان پەیامی ئاشتیاکۆ پوورکەریم ، سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە بۆنەی جەژنی خاوەنکار