بانگەواز: هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان مانگرتنی گشتی ڕاگەیاند.

٢٨ی خەرمانان دەکەینە ڕۆژی مانگرتنی گشتی.

خەڵکی تێکۆشەر و ئازادیخوازی کوردستان
هێز و لایەن و کەسایەتیە سیاسیەکانی کوردستان
نەتەوە خاک داگیرکراوەکانی ، عەڕەبی ئەحوازی،بەلووچ،کاسپیەن، تورکی ئازەری و …
ڕێکخراوە و دامەزراوە مەدەنیەکانی کۆمەڵگای کوردستان

هەروەک ئاگادارن ڕۆژی ٢٢ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی هێزە سەرکوتکەرەکانی ئێران لە ژێر ناوی گەشتی ئیرشادی تاران بە بیانووی بێ بنەمای بێ حیجابی، کچە کوردی خەڵکی شاری سەقز، ژینا ئەمینی تەمەن ٢٢ساڵانەیان دایە بەر هێرش و ئەشکەنجە کە بە داخەوە پاش چەند ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی کەسرای شاری تاران بە هۆی قورسیی برین و ئەشکەنجەکانی گیانی بەختکرد .

هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان وێرای مەحکووم کردنی ئەم جینایەتەی داگیرکەرانی ئێرانی، داوا لە گشت خەڵکی کوردستان بە هەموو چین و توێژەکانەوە دەکا: ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خەرمانانانی ٢٧٢٢ی کوردی (( ٢٨ی شەهریوەری١٤٠١ی هەتاوی))بە نیشانەی دەربڕینی ناڕەزایەتی، مانگرتنێکی گشتی و سەرتاسەری بەڕیوە بەرن و بە داخستنی دووکان و بازاڕ و نەچوونە سەر کار، نا بە داگیرکاریی خاکی کوردستان بڵێن.

داواکارین سەرجەم هێز و لایەنەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی، سەرجەم ئەو نەتەوانەی خاکیان لە لایەن ئێرانیەکانەوە داگیرکراوە و بە گشتی سەرجەم ئازادیخوازان، تاکوو بە پێل ئەم بانگەوازەوە بێن و بە هەڵوێستی یەکگرتوانەمان، جیا لە داکۆکی لە خوێنی ڕۆڵەکانی نیشتمانمان ،وەڵامی توندی داگیرکەرانی خاک و وڵاتمان بدەینەوە.

کورد تا دەوڵەتی نەبێ ئەمە هەر بەشی دەبێ.
نا بۆ داگیرکاری.
سەرکەوێ خەباتی سەربەخۆییخوازانی کوردستان.

هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان

٢٥ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی
١٦ی سێپتامبری ٢٠٢٢ی زایینی
٢٥ی شەهریوەری ١٤٠١ی هەتاوی

 

هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: ئەگەر ژینا کورد نەبوایە نەدەکوژرا، ئەمە درێژەی فتواکەی خومەینە دژ بە گەلی کورد.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووئەمریکا١٠ ملیۆن دۆلاری وەک خەڵات بۆ دۆزینەوەی سێ کەس لە سایبێریەکانی ئێران تەرخانکرد
بابەتی دواترهاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: ئەگەر ژینا کورد نەبوایە نەدەکوژرا، ئەمە درێژەی فتواکەی خومەینە دژ بە گەلی کورد.

6 کۆمێنتەکان

Leave a Reply

تاریخ کوردی و میلادی
نوێترینەکان
لە وڵاتی بریتانیا کۆبوونەوەیەک لە لایەن ڕێکخراوی کورد فۆر لەیبە و کوردیش پڕۆگرێس و بە هاوکاری دەم پارتی بەڕێوە چوو سمینارێک لە ژێرناوی دیاسپۆرای کورد و جوو لە پارلمانی بریتانیا بەڕێوە چوو. پەیامی سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان بەیانیە، بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: هێرشی مووشەکی بۆ سەر بارەگاکانی پارتی ئازادیی کوردستان مەحکووم و شەرمەزا... پشتیوانیکردن لە ڕۆژئاوا ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانییە, بەیاننامەی هاوبەشی ٧ حیزبی کوردستانی. لایەنە سەربەخۆییخوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوای مانگرتنی سەرتاسەریی لە ڕۆژهەڵات دەکەن پرۆفیسۆر دوکتور گوڵمراد مرادی، ڕووناکبیر، نووسەر، وەرگێڕ و لێکۆلەری گەورەی کورد کۆچی دوایی کرد پەیامی ئاشتیاکۆ پوورکەریم سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بۆ پێڕەوانی ئایینی یارسان بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی ... بەیاننامەی هاوبەشی پێنج لایەنی سەربەخۆییخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پێوەندی بە ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە تاران، ئیسفەهان،... ئاشتیاکو پوورکەریم پیرۆزبایی لە بەرهەم ساڵح دەکا بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یە... دۆسۆڵدۆرفی ئاڵمان: سمینارێک لە سەر مافی مرۆڤ و نەتەوە خاک داگیرکراوەکانی ناو ئێران بە بەشداریی مەسعوود پژووهی ئەندامی ڕێ... بێرمینگهام: لە لایەن ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد کۆڕێک بۆ ئاشتیاکۆ پوورکەریم سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان، ڕ... پارلمانی بریتانیا ، کۆبوونەوەیەک بۆ نەتەوەکانی کورد، عەڕەبی ئەحوازی و بەلووچ . پێشانگای کتێب لە پاریس، لە لایەن دامەزراوەی “کل العرب” بە بەشداریی ئاشتیاکۆ پوورکەریم سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی... پەیامی ئاشتیاکۆ پوورکەریم ، سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە بۆنەی جەژنی خاوەنکار