پەیامی بزوتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی خوشکە نەسرین، هاوژینی شەهید د. قاسملوو

-خەڵکی تێکۆشەری کوردستان
-حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەواڵی کۆچی دوایی خوشکە نەسرین قاسملوو، هاوژینی شەهید د.قاسملوو، هەموومانی پەرۆش و خەمبار کرد و جارێکی تر برینی ساڕێژنەکراوی لە دەستدانی شەهید د.قاسملووی خستینەوە یاد.

خوشکە نسرین قاسملوو “هێلێن کڕۆلیچ” لە پێناو ناساندنی پرسی کورد و گەیاندنی خواست و ویستی نەتەوەی کورد بە گوێی دنیای دەرەوە، لە ئورووپاوە بۆ چیا و لە شاخەوە بۆ شار، شان بە شانی شەهید دوکتور قاسملوو تێکۆشا و تەنانەت پاش لە دەستدانی هاوژینەکەشی لە خەبات بۆ نەتەوەی کورد نەوەستا، وەک ئەوە وابوو کە لە بنەڕەتدا کوردە و خوێنی کوردایەتی لە دەمارەکانی دایە، بۆیە تا دوا ساتەکانی ژیانی بە نووسین و بەشداری لە کۆڕ و کۆبوونەوەکان، دەنگی مافخوازانەی گەلی کورد بوو و هەر وەک هاوژینەکەی بۆ کورد ژیا و بۆ کورد مرد، بۆیەش بە نەمری دەمێنێتەوە.

بە بۆنەی کۆچی دوایی خوشکە نەسرین پرسە و سەرەخۆشی خۆمان بە گشت کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بە گشتی و ڕێبەری و کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بنەماڵەی قاسملوو و کڕۆلیچ بە تایبەتی ڕادەگەیەنین و خۆمان لەم خەم و پەژارە دا بە شەریک و بەشدار دەزانین.

ڕووحی شاد و یاد و ناوی بەرز و بەڕێز بێ.

بزوتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
٢٠ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢ی کوردی
١١ی مارسی ٢٠٢٣ی زایینی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووزمان پێناسەی گەلە و گەلێک زیندووە کە زمانەکەی زیندووە
بابەتی دواتربزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: مەنشوورێک ڕەوایی هەیە کە لە دڵ و ناخی کۆمەڵگای کوردستانەوە هەڵقوڵابێ.

Leave a Reply

تاریخ کوردی و میلادی
نوێترینەکان
لە وڵاتی بریتانیا کۆبوونەوەیەک لە لایەن ڕێکخراوی کورد فۆر لەیبە و کوردیش پڕۆگرێس و بە هاوکاری دەم پارتی بەڕێوە چوو سمینارێک لە ژێرناوی دیاسپۆرای کورد و جوو لە پارلمانی بریتانیا بەڕێوە چوو. پەیامی سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان بەیانیە، بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: هێرشی مووشەکی بۆ سەر بارەگاکانی پارتی ئازادیی کوردستان مەحکووم و شەرمەزار دەکەین. پشتیوانیکردن لە ڕۆژئاوا ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانییە, بەیاننامەی هاوبەشی ٧ حیزبی کوردستانی. لایەنە سەربەخۆییخوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوای مانگرتنی سەرتاسەریی لە ڕۆژهەڵات دەکەن پرۆفیسۆر دوکتور گوڵمراد مرادی، ڕووناکبیر، نووسەر، وەرگێڕ و لێکۆلەری گەورەی کورد کۆچی دوایی کرد پەیامی ئاشتیاکۆ پوورکەریم سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بۆ پێڕەوانی ئایینی یارسان بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی قەوەڵتاس بەیاننامەی هاوبەشی پێنج لایەنی سەربەخۆییخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پێوەندی بە ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە تاران، ئیسفەهان، مەشهەد، شیراز، کرماشان، هەمەدان، ئەهواز و ناوچە و شارەکانی دیکە. ئاشتیاکو پوورکەریم پیرۆزبایی لە بەرهەم ساڵح دەکا بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان دۆسۆڵدۆرفی ئاڵمان: سمینارێک لە سەر مافی مرۆڤ و نەتەوە خاک داگیرکراوەکانی ناو ئێران بە بەشداریی مەسعوود پژووهی ئەندامی ڕێبەریی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بێرمینگهام: لە لایەن ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد کۆڕێک بۆ ئاشتیاکۆ پوورکەریم سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان، ڕێکخرا پارلمانی بریتانیا ، کۆبوونەوەیەک بۆ نەتەوەکانی کورد، عەڕەبی ئەحوازی و بەلووچ . پێشانگای کتێب لە پاریس، لە لایەن دامەزراوەی “کل العرب” بە بەشداریی ئاشتیاکۆ پوورکەریم سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان پەیامی ئاشتیاکۆ پوورکەریم ، سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە بۆنەی جەژنی خاوەنکار