تورکیە/ ڕۆژی کورد: داوا لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین پێش بە دیپۆرت کرانەوەی هونەرمەند بەهار فەتحی”سۆها” بگرن.

کوردناسیۆن: بە پێی هەوڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵدەریی کوردناسیۆن و بە پشت بەستن بە ناوەندی ڕۆژی کورد، ماوەی یەک حەوتوویە هونەرمەندی دەنگخۆش بەهار فەتحی ناسراو بە سۆها لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی تورکیەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی وان کراوە و مەترسیی دیپۆرت کردنەوەی بۆ ئێران لە سەرە.

سۆها فەتحی هونەرمەندی کورد، خەڵکی پاوە نەوسوودی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ماوەیەکە بە مەبەستی پەنابەری لە گەڵ هاوسەرەکەی میلاد یادگاری ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان بە جێهێشتووە و ماوەیەکە بە مەبەستی دەربازبوون بۆ ئورووپا لە باکووری کوردستان گیرساونەتەوە و ئێساش یەک حەتوویە بە مەبەستی سنوورداش کردنەوە بۆ ئێران لە لایەن پۆلیسی تورکیەوە دەستبەسەر کراون.

ئەم هونەرمەندە کوردە، دەیان بەرهەمی هونەری هەیە و لە ئەگەری دیپۆرت کرانەوەی بۆ ئێران لە لایەن ڕژیمەوە کێشەی ئەمنیەتی بۆ دروست دەبێ و ئەگەری زیندانی کرانی لە ئارا دا دەبێ.

وەک ناوەندی مافی مرۆیی ڕۆژی کورد وێڕای ئیدانە کردنی ئەم کردەوەی هێزە ئەمنیەتیەکانی تورکیە و دەربڕینی پاڵپشتی لە سۆها فەتحی و هاوسەرەکەی داوا لە چالاکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین لە هەر ڕێگەیەکەوە بۆیان دەکرێ یارمەتیدەر بن بۆ ڕاگرتن و پێش بە دیپۆرت کرانەوەی ئەم بنەماڵە کوردە بگرن.

 

 

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: لە سێدارەدانی حەبیب ئەسیوەد مەحکووم دەکەین.
بابەتی دواترگەنجێکی کورد بە پێیان لە ئاڵمانەوە تا لۆزان دژ بە پەیماننامەی شوومی لۆزان ڕێ دەکا.

وڵامێک جێ بێڵە

تکایە کۆمێنتەکەت بنووسە!
تکایە لێرە ناوی خۆت بنووسە