ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە پێوەندی بە تیرۆر کرانی دوو پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران

ناوەندی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران لە ڕاگەیەندراوێک دا بڵاوی کردۆتەوە کە ڕۆژی هەینی ١٦ی مانگی پووشپەڕ دوو پێشمەرگەیان بە ناوەکانی عادڵ موھاجیر ناسراو بە “سەرباز” و لوقمان ئاجی لە دەوروبەری “ھەڵشۆ”ی سەر بە شاری قەڵادزێی باشووری کوردستان لە لایەن تیرۆریستێکی سەر بە ڕژیمی ئیران تەقەیان لێکراوە و شەهید کراون.
ڕژیمی ئیران یەکەم جاری نییە کە دەستی بە خوێنی تێکۆشەرانی کورد سوور بووە بەڵکوو مێژوویەکی دوور و درێژی لە تیرۆر و پەروەردە و هەناردەکردنی تیرۆریسم لە ئاستی ناوچەیی و جیهانی دا هەیە و تا کاتێک ئەم ڕژیمە لە دەسەڵات دابێ تیرۆر و تیرۆریسم لە گەشەسەندن دا دەبێ و جیهان ڕووی ئارامی و ئاسایش بە خۆیەوە نابینێ.
ئێمە وەک بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان وێڕای مەحکووم کردنی تیرۆریسمی دەوڵەتیی ئێران، بە داخبوونی خۆمان لەوەی کە کورد بە دەستی کورد و بە فیتی داگیرکەران شەهید بکرێ دەردەبڕین و سەرەخۆشی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بنەماڵەی ئەم دوو تێکۆشەرە بە تایبەتی و خەڵکی کوردستان بە گشتی دەکەین و خۆمان بە شەریک و بەشداری ئەم خەمە دەزانین.

بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
١٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ی کوردی
٧ی جولای ٢٠٢٣ی زایینی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply