چیرۆکێک لە نووسینی پائۆلۆ کۆئیلۆ و وەرگێڕانی سەردار وەلەدبەیگی

 

ئەمە چیرۆکێکە لە نووسینی پائۆلۆ کۆئیلۆ و وەرگێڕانی سەردار وەلەدبەیگی کە بۆ دەرس لێوەرگرتن دەبێ :
خوێندنەوە و توێژینەوە زانستی و ژینگە ناسیەکان دەریانخستووە : ئەگەر قوڕواقێک ((بۆق)) بخەینە ناو قاپێک و قاپەکە پڕ کەین لە ئاوێکی سازگار لە گەڵ ژیانی قوڕواقەکە و دواتر بە ئارامی و لە ژێرەوە ئاوەکە گەرم بکەین، قوڕواقەکە درێژە بە مەلەکردن دەدا و بەرانبەر بە گەرم بوونی ئارامی ئاوەکە، هیچ دژکردەوەیەک لە خۆی نیشان نادا و لە ڕاستیدا هەست بە گەرمبوون و گۆڕانی ئاوەکە ناکا.
تەنانەت ئەو کاتەی ئاوەکە ئەکوڵێت و تا ئەوەی کە قوڕواقەکە دەشمرێ، هەستی پێناکا، واتە بە شادی ئەکوڵێ و دەمرێ.
لە لایەکی دیکەوە ئەگەر قوڕواقێک بخەینە ناو قاپێکی پڕ لە ئاوی کوڵاو، ئەوە بە خێرایی خۆی فڕێ دەداتە دەرەوە، دەسووتێ بەڵام زیندووە!
جار هەیە ئێمەش وەک قوڕواقەکە لە ئاوەکە دا ئەکوڵێین بەڵام هەست بە گۆڕانەکە ناکەین. وا هەست دەکەین، هەموو شتێک باش دەچێتە پێشێ و یا ئەوەی کە ئەو دۆخە نالەبارەی تێیکەوتووین بە زوویی تێپەڕ دەبێ.
بەرەو مردن هەنگاو داوێین بەڵام ئارام و بە بێ گوێدان، لە ئاوێک دا کە بەردەوام گەرم و گەرمتر دەبێ، دەمێنینەوە و لە ئاکامدا دەمرین، شاد و کوڵاو! بە بێ ئەوەی هەست بە گۆڕانکارییەکانی دەورووبەرمان بکەین.
قوڕواقەکە کوڵاوەکان تێناگەن کە لە گەڵ کارایی ((دروست ئەنجامدانی کارەکان )) دەبێ کاریگەر و کارتێکەر بن (( کاری دروست ئەنجام بدەن)).
بۆ ئەم مەبەستەش دەبێ بەردەوام گەشە بکەین، دەبێ دۆخەکە بۆ دیالۆگ و وتووێژ لە گەڵ خۆمان، بۆ پێوەندی گرتن لە گەڵ خەڵکانی تر، بەشداریکردن و پلاندانان و پێوەندیی دروست بکەینەوە.
خەباتی گەورەتر ئەوەیە کە بتوانین ڕیز لە بیروبۆچوونی کەسانی تر بگرین.
قوڕواق گەلێکی کوڵاو بوونیان هەیە کە وا بیر دەکەنەوە ئێستاش ئیتاعەت و پێڕەوی کردن، گرینگترین هۆکاری ژیانە نە ململانێ و پێشبڕکێی سالم ! واتە دەستوور بەکەسێک بدەین کە توانامان بە سەری دا هەیە و لە کەسێک کە هێزی هەیە ئیتاعەت و پێڕەوی بکەین…
بە ڕاستی ژیانی ڕاستەقینە لە کوێیە؟ واباشترە بە نیوە سووتاوی خۆمان لە دۆخەکە ڕزگار بکەین ، بەڵام بژین و ئامادەی دژکردەوە بین…
By Paulo Coelho
“Do you know anything about frogs?”
“Frogs?”
“Yes, various biological studies have shown that if a frog is placed in a container along with water from its own pond, it will remain there,utterly still, while the water is slowly heated up. The frog doesn’t react to the gradual increase in temperature, to the changes in its environment, and when the water reaches the boiling point, the frog dies, fat and happy.
“On the other hand, if a frog is thrown into a container full of already boiling water, it will jump straight out again, scalded, but alive!”

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply