بەشێک لە قسەکانی
جەماڵ پوورکەریم سەرۆکی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە کلاب هاوس:
ئەگەر تەمامیەتی ئەرزی ئێران بو ئەوان(( لایەنە فیدراڵخوازەکان))
ملاکی سیاسەت بێت، بە تەئکید ئێمە شەڕمان دەبێت.
نەتەوە و گەلی کورد لێیان قەبووڵ ناکا ئەوان پەرە بە ئێرانیچێتی
بدەن و دژ بە بیری سەربەخۆییخوازی بوەستنەوە.
میللەت لێێان قەبوڵ ناکا، ئەگەر ئەوان ببنە پارێزەری سنوورەکانی داگیرکەر و وەک
مەرزبانی غەیوور سینگیان بۆ پاراستنی ئێرانێکی جەعلی و داگیر کەر بکەنە قەڵغان،
گەلی کورد بە دڵنیایەوە بەرانبەریان دەوەستێتەوە و شەڕیان لە گەڵ دەکا.
ئەو نیشتمانفرۆشەی چەکی بۆ ڕژیمە داگیرکەرەکان هەڵگرتووە و پارێزگاری لە مەوجوودیەتی
جوگڕافیای ئێران و تەوایەتی ئەرزییەکەی دەکا نابێتە خوشک و برای منی کوردی نیشتمانپەروەر،
ئەگەر وەها شەڕێک ڕووبدا کە بە داخەوە ئەگەری زۆرە ناچێتە خانەی
شەڕی خۆکوژی (( خوشک و براکوژی))، چونکە وەها کەسێک
خوشک و برای من نییە و خوشک و برای داگیرکەرە.
دوایین بابەتەکان
بەیاننامەی شەش پارت و ڕێکخراوی کوردستانی سەبارەت بە مەنشووری “مهسا”
ڕۆژی هەینیی ١٠ی مارسی ٢٠٢٣ی (١٩ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ی کوردی /١٤٠١ی هەتاویی) مەنشوورێک بە ناوی " منشور مهسا" بڵاوکرایەوە.
ئەو مەنشوورە، لەگەڵ ئەوەی بە چەند وشە...
بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: مەنشوورێک ڕەوایی هەیە کە لە دڵ و ناخی کۆمەڵگای کوردستانەوە هەڵقوڵابێ.
مەنشووری پەهلەوی لە ژێر ناوی یەکگرتوویی و ڕیکخستن بۆ ئازادیی ئێران، مەهسا زیاتر لە نوێکردنەوەی پەیمان لە گەڵ فاشیزمی ئێرانیە و هاوکات کۆدەتایەکە دژ...
پەیامی بزوتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی خوشکە نەسرین، هاوژینی شەهید د. قاسملوو
-خەڵکی تێکۆشەری کوردستان
-حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
هەواڵی کۆچی دوایی خوشکە نەسرین قاسملوو، هاوژینی شەهید د.قاسملوو، هەموومانی پەرۆش و خەمبار کرد و جارێکی تر برینی ساڕێژنەکراوی...