کۆچی دوایی دایکێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر لە شاری سنە

ڕۆژی شەممە ١٨ی خەرمانان خان بانوو فاتیمەی ئەردەڵان، مامۆستا و چالاکی فەرهەنگی و ژینگە پارێزی لە شاری سنە کۆچی دوایی کرد.

فاتیمە خاتوون ژنە نیشتمانپەروەری کورد و کەسایەتیی خۆشناوی شاری سنە و ناوچەی ئەردەڵان، جیا لەوەی وەک مامۆستای قوتابخانە، لە پەروەردە و پێگەیاندنی منداڵان و مێرمنداڵان بۆ نیشتماندۆستی ڕؤلی کارا و چالاکی بوو، وەک چالاکێکی کۆمەڵایەتی و ژینگەپارێز، خاوەن جێگە و پێگە و حورمەتی خەڵکی کوردستان بوو.

کۆچکردوو فاتیمەخانی ئەردەڵان، باوەڕی ڕاستەقینەی بە ئازادی و ڕزگاریی نەتەوەکەی لە ژێر دەستی دابوو و تا دوایین هەناسەکانی ژیانی لە سەر ڕێچکە و ڕێباز و بیر و باوەری سەربەخۆییخوازنەی بەردەوام بوو.

دایە فاتیمە زۆر دڵخۆش و گەشبین بوو بە شۆڕشی ژینا و باوەڕی وابوو کە ئەم جارە تۆماری ڕژیمی داگیرکەری ئێرانی تێکەوە دەپێچێندرێ و کۆتایی بە دەسەڵاتی داگیرکەری ئێرانی دێ ، یەکێک لە گەورەترین ئارەزووەکانی کە بە داخەوە مەرگ مەودای نەدا پێی بگا، ئازادی، سەروەریی سیاسی،سەربەستی و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان بوو.

لە لایەن بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان ویڕای دەربڕینی هاوخەمی لە گەڵ هەموو چالاکانی کۆمەڵایەتی ، فەرهەنگی و ژینگەپارێزیی کوردستان، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری دایە فاتیمە دەکەین و خۆمان لەم خەم و پەژارەیە دا بە شەریک و بەشدار دەزانین.

ڕووحی شاد و یاد و ناوی بەرز و بەڕێز بێ.

بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
١٩ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی
٩ی سێپتامبری ٢٠٢٣ی زایینی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply