چەپەکانی ئۆسترالیا داوایان لە حکوومەتی وڵاتەکەیان کردووە کە ئیدراەی خۆسەری لە ڕۆژاوای کوردستان بە فەرمی بناسێنێت.

بەپێی هەواڵی، گۆڤاری گرین لێفت-ی ئۆسترالیا باس لە زیاتر بوونی پێوەندییەکانی نێوان ڕێکخراوە  چەپەکانی ئۆسترالیا و ناوەندە سیاسیی و فریاگوزارییەکان لە ڕۆژاوای کوردستان دەکات . ماوەیێکە رێکخراوێک لە ناوەندە مەدەنییەکانی ئۆسترالیا ڕێکخراوێک بۆ پشتگیری کردنی کوردانی ڕۆژاوای کوردستان پێکهێناوە کە یارمەتی کۆ دەکاتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی ئابووری لە ڕۆژاوای کوردستان.

گۆڤاری گرین لێفت هەروەها باس لە زیاد بوونی گرووپە یارمەتیدەرەکانی ڕۆژاوای کوردستان لە ئۆسترالیا دەکات کە ژمارەیێک لە سیاسەتوانە چەپەکانی ئەو وڵاتە پشتیوانییان لێدەکەن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەم گۆڤارە، داواکاریی سەرەکیی ئەم گرووپانە لە حکوومەتی ئۆسترالیا دان پێدانانە بە ئیدارەی خۆسەری کوردی لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ ئەوەی کە ئاسانکاری بکرێت بۆ یارمەتیدانیان. ئەم گرووپە ئاماژی داوە بە دەورەدانی ڕۆژاوای کوردستانی و دەستپێڕانەگەیشتنی ئیدارەی خۆسەر بە یارمەتییە نێونەتەوەییەکان و داوای یارمەتی پزیشکیی سەربەخۆیان کردووە بۆ ئەم ناوچەیە.

سیاسەتوانە چەپەکانی ئۆسترالیا داوایان لە حکوومەت کردووە شەرعیەتی سیاسی بە ئیدراەی خۆسەری ڕۆژاوای کوردستان بدات و بەستێن فەراهەم بکات و بۆ ناردنی یارمەتیی ئاسانتر بۆ ئەم ناوچەیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

نوێترینەکان
بەیاننامەی شەش پارت و ڕێکخراوی کوردستانی سەبارەت بە مەنشووری "مهسا" بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: مەنشوورێک ڕەوایی هەیە کە لە دڵ و ناخی کۆمەڵگای کوردستانەوە هەڵقوڵابێ. پەیامی بزوتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی خوشکە نەسرین، هاوژینی شەهید د. قاسملوو زمان پێناسەی گەلە و گەلێک زیندووە کە زمانەکەی زیندووە حەسەن خەیری و حوسێن عەونی یەکانی ئەمڕۆی کورد کێن؟ بە ئاوڕدانەوەیەک لە کرداری هەندێک لە بەناو سەرکردەکانی کورد. نەتەوەی هوشیاری کورد، ڕابن کە خەریکن ئەم شۆڕشەشمان بە تاڵان دەبەن. نامەیەکی مێژوویی لە میرزا کووچک خان جەنگەڵی بۆ سماییل ئاغای سمکۆ بوومەلەرزە/ بە هۆی دەسەڵاتی داگیرکەری تورکیەوە ئاماری راستەقینەی کوژراوان بەردەست نییە و باکوور و ڕۆژاوای کوردستان پێویستیان بە هاوکارییە بە هۆی بوومەلەرزەوە زیاتر لە ١٢٠٠ کەس لە باکوور و ڕۆژاوای کوردستان گیانیان لە دەستداوە و هەزاران کەس بریندارن بزوتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: ٢ی ڕێبەندان بکەینە بناغە،بنەما و هەوێنی یەکڕیزیی ناو ماڵی کورد و هێزە سیاسیەکانی کوردستان بــــۆ گــەڕانەوەی شــکۆی کـــوردستــان و ســـەربەرزیی نـــەتـــەوەیی و سەروەریی سیـــاسی و ڕزگاریی نیــــشتمان یەک ڕێـــگەمان لە بەرە، هەوڵدان و خەبات بۆ سەربەخۆیی. پەیامی جەماڵ پوورکەریم سەرۆکی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا نیگەرانی لەمەڕ ڕەوشی مهاباد دەردەبڕێت پەیامی سەرۆکی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە بۆنەی یەکخستنەوەی ڕیزەکانی کۆمەڵە هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: هێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکەی هێز و لایەنە سیاسیەکان نیشانەی دوایین پەلەقاژەکانی مەرگی ڕژیمی ئێرانە